هێرشی سەر کەمپی مەخموور ٤٠ خولەک بەردەوام بووە

فڕۆکە جەنگیەکان تورکی داگیرکەر، هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، کەمپی پەنابەرانی مەخموور و شەنگالیان بۆردومان کرد.

بۆردومانەکەی مەخموور لەبەرانبەر خەڵکی مەدەنی لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ەوە تا ٠٠:٤٠ بەردەوام بووە. فڕۆکە جەنگیەکان کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور)، شاخی قەڕەچۆخ و هەرێمی مشتەنووریان بۆردومان کرد.

لە هێرشەکەدا شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی کراوەتە ئامانج. کاتێکیش هاوڵاتیان بەرەوە شوێنی بۆردومانەوە ڕوویشتوون، ڕێگاکەیان بۆردومان کراوە.

لە هەمانکاتدا هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و شەنگالیش بۆردومان کراوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە سەرچاوەکانی کەمپی مەخموور ئاشکرایان کردووە، زیانی گیانی دروست نەبووە، بەڵام زەوی و پووش و پاوانی ناوچەکە بەهۆی بۆردومانەکە سووتاوە.

لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ەوە هێرش دەستیپێکردووە و تا ئێستاش جموجووڵی فڕۆکەکانی کەشف بەردەوامە.

بۆردومانەکەی مەخموور لەبەرانبەر خەڵکی مەدەنی لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ەوە تا ٠٠:٤٠ بەردەوام بووە. فڕۆکە جەنگیەکان کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور)، شاخی قەڕەچۆخ و هەرێمی مشتەنووریان بۆردومان کرد.

ف.ق